١٩ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٧:٠٢
هومارێکی چەک و تەقەمەنی داعش لە دەیرەزوور دۆزرایەوە

هێزەکانی سوپای دیمۆکراتی سووریا لە دووهەمین ڕۆژ لە قۆناغی دووهەم لە ئۆپراسیۆنی هێرش بۆ کۆتایی هاتنی تیرۆر توانیان هومارێکی گەورەی چەک و تەقەمەنی داعش لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور بدۆزنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی زانیارییەکان لە ناوەندی مێدیایی سوپای دیمۆکراتی سووریا، لە دووهەمین ڕۆژ لە قۆناغی دووهەمی ئۆپراسیۆنی هێرش بۆ کۆتایی هێنان بە تیرۆر، هێزەکانی سوپای دیمۆکراتی سووریا لە ناوچەی شیهەل هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور هومارێکی چەک و تەقەمەنی گرووپی تیرۆریستی داعشیان دۆزیەوە و دەستیان بەسەردا گرت.

هێزەکانی سوپای دیمۆکراتی سووریا لە ئەو ئۆپراسیۆنە توانیان شوێنێک کە ڕێژەیەکی بەرچاوی چەک و تەقەمەنی تێدا هومار کرابوو، دۆزرایەوە و تیرۆریستێکی داعشیش لە هەمان پێوەندیدا دەستگیر کرا. بە پێی زانیارییەکان لە فەرماندە سەربازییەکانی سوپای دیمۆکراتی سووریا ئەو ئەگەرە هەیە کە ئەو کەسە لە سەرکردەکانی داعش بێت.

لە ئەو هومارە، ٢ هەزار گولە هاوەن، ٢٠ ئامیری تەقینەوە، ژمارەیەک کڵاشینکۆف ٢ فیشەک و ٥ تەلەفۆن هەبوو.

342/